نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوویەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوویەوە و شارەزایانیش هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە سعودیە.

ئەمڕۆ دووشەممە بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە ٦٦ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٥ دۆلار و ٨١ سەنت خەمڵێنرا.

شارەزایانی ئابووری جیهانیش هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی سعودیە.

حکومەتی سعودیە پێشتر ڕایگەیاندبوو لە مانگی شوباتدا بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکاتەوە و هۆکاری ئەو کەمکرردنەوەیەشی ئاشکرا نوکردبوو.