هاوپەیمانی ستراتیژی چوار ساڵەی ڕاگەیاند

هاوپەیمانیی نیشتمانی لە کۆبوونەوەیەکی گشتیدا پلانی ستراتیژیی خۆی راگەیاند و تێیدا شێوازی کارکردنی خۆی ڕوونکردەوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی مایسی ٢٠١٩ هاوپەیمانیی نیشتمانی لە کۆبوونەوەیەکی گشتییدا پلانیی ستراتیژیی خۆی راگەیاند.

 

لە کۆبوونەوکەدا ئەندامانی هەرسێ ئەنجومەنەکانی سیاسی و نوێنەران و جێبەجێکردن و ئەندامانی دەڤەر و دامەزراوەکان ئامادەبوون.

 

پلانی ستراتیژی هاوپەیمانیی نیشتمانی پێکدێت لە دنیابینی هاوپەیمانی بۆ کاری ناوخۆیی و پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی تر و شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ حکومەت و ئۆپۆزسیۆن و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و زلهێز.

 

چەندین کەسایەتی ئەکادیمی و بەئەزموون لە بوارە جیاوازەکان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون و بە بۆچوون و سەرنجەکانیان پلانەکەی هاوپەیمانییان دەوڵەمەند کرد.

 

پلانەکە بۆ ماوەی چوار ساڵە و تێیدا هاوپەیمانی بە ئاراستەیەکی سیاسیی و کارگێڕی و ڕێکخراوەیی کاردەکات بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی کە دەستنیسانکراون.

 

لە کۆبوونەوەکەدا ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی رایگەیاند “ئامانجەکانی هاوپەیمانیی ئامانجی گشتین و پەیوەستن بە ژیانی هاوڵاتیان و لە جێبەجێکردندا خزمەت بە سەرجەم هاوڵاتیان دەگات”.