یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كاراكرایه‌وه‌

په‌رله‌مانی كوردستان یاسای كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانى په‌سه‌ند كرد، به‌وه‌ش دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كاراكرایه‌وه‌

له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كى نائاسایدا 89 پەرلەمانتار ده‌نگیان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌مواری (شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور) دا.

په‌یامنێرى دیجیتاڵ میدیاى هاوپه‌یمانى ئه‌وه‌ى گواسته‌وه‌ “هەریەکە لە فراكسیۆنه‌كانی پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان، شیوعی، سۆشیالیست، پێكهاته‌كانی توركمان، مه‌سیحی و ئه‌رمه‌ن ده‌نگیان” ده‌نگیان بۆ هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایتى داوه‌، به‌ڵام (فراكسیۆنه‌كانی یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ) دەنگیان نەداو نەوەی نوێش بایکۆتی کۆبونەوەکەی کرد.

ئه‌وه‌شى گواسته‌وه‌ “12 پەرلەمانتار بە “نەخێر” دەنگیان بە بە یاسای كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور داوە”.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئێستاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كاندیدى بێ ڕكابه‌رى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ریه‌كه‌ له‌حاكم قادر و موسته‌فاى سه‌یدقادر) له‌ یه‌كێتى نیشتمانى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان یش كانیدن بۆ جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێم.