قاسمى سوله‌یمانى ئاماده‌نیه‌ سه‌ردانى عێراق بكات

هاوپه‌یمانى _ ئاژانسه‌كان

قاسمى سوله‌یمانى سه‌رۆكى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران ڕه‌تى ده‌كاته‌وه‌ سه‌ردانى عێراق بكات به‌بیانووى ئه‌وه‌ى “نه‌بادا كێشه‌ بۆ عێراق دروست بێت له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى نزیك له‌ میلیشیاكانى سوپاى “خوراسان”ى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ نزیكن له‌ “سوپاى پاسداران” وه‌، ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌ “به‌فه‌رمى داوه‌تى قاسم سوله‌یمانى سه‌رۆكى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران یان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له‌ مه‌راسیمى ڕێزلێنان له‌ شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش و كه‌سوكارى ئه‌و ئێرانیانه‌ بكات له‌خاكى عێراق كوژراون، به‌ڵام ڕه‌تى كردووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشى “ڕه‌تكردنه‌وه‌ى داوه‌تنامه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، سوله‌یمانى نه‌یویستووه‌ عێراق له‌به‌رده‌م ئه‌مریكیه‌كان ئیحراج بكات، بۆیه‌ ئاماده‌ى مه‌راسیمه‌كه‌ نه‌بووه‌.

به‌گوێره‌ى ووته‌ى ڕۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” كه‌ بنكه‌ى سه‌ره‌كى له‌ “له‌نده‌ن”ه‌، چه‌ندین كه‌سایه‌تى و سه‌ركرده‌ى سوپاى پاسدران له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه‌ “ئیره‌ج مه‌سجدى” باڵوێزى ئێران له‌ به‌غداد له‌ مه‌راسیمه‌كه‌ ئاماده‌بوو و پێگه‌يان هه‌بووه‌.