مایك پۆمپیۆ له‌چالاكیه‌كانى ئێران له‌عێراق نیگه‌رانه‌

هاوپه‌یمانى _ ڕۆیته‌رز

مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا نیگه‌رانى خۆى له‌باره‌ى “سه‌روه‌رى” عێراق پیشان ده‌دات به‌هۆى ئه‌و جوڵانه‌ى ئێران له‌ناو خاكى عێراق هه‌یه‌تى.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌سه‌ردانێكى كتوپه‌ڕ گه‌یشته‌وته‌ عێراق له‌چه‌ند كاتژمێرى ڕابردودا عێراقى به‌جێهێشت.

له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانى پێش دانیشتنى له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى مایك پۆمپۆ نیگه‌رانى و دودڵى خۆى پیشاندا به‌رامبه‌ر “پێشیلكردنى سه‌روه‌رى خاكى عێراق” به‌هۆى چالاكیه‌كانى ئێرانه‌وه‌ ووتى “هاتووین بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عیراق، جه‌خت بكه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هاوكاریان ده‌بین و ئاماده‌ین بۆ هێشتنه‌وه‌ى عێراق وه‌كو وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌رى”.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا هیچ شتێكى له‌باره‌ى گفتوگۆ نهێنیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق باس نه‌كرد.

به‌ڵام به‌گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كه‌ بۆ ڕۆیته‌رز قسه‌یانكردووه‌ بۆ مپیۆگفتگۆى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق كردووه‌ له‌باره‌ى چۆنیه‌تى مامه‌ڵكردنى عێراق له‌گه‌ڵ ئێران، وه‌ پێدانى تایبه‌تمه‌ندى به‌عێراق له‌چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى سزاكان”.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا پێش سه‌ردانه‌كه‌ى به‌غددا، له‌ئه‌ڵمانیا بووه‌ بۆ گفتگۆكردن له‌باره‌ى چه‌ند پرسێكى “ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى” به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا.