ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق له‌باره‌ى داعشه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌

هاوپه‌یمانى _ به‌غداد

هه‌واڵگرى سه‌ربازى عێراق ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ له‌چه‌ندین شوێن “شانه‌ چه‌كدارییه‌كانى داعشیان” كردووه‌ته‌ ئامانج.

ده‌زگاى هه‌واڵگرى سه‌ربازى عێراق ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ چه‌ند چالاكیه‌كى جۆراوجۆیان له‌پارێزگاكانى عێراق دژى شانه‌ نوستووه‌كانى داعش ئه‌نجامداوه‌.

ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌ ” له‌قه‌زاى كه‌ره‌مه‌ى سه‌ربه‌ پارێزگاى ئه‌مبار، ئه‌ندامیكى چالاكى شانه‌ چه‌كدارییه‌كانى داعشیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ى گرنطى پێبووه‌ له‌وانه‌ش لیستێكى ناو كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌داعشه‌وه‌ هه‌یه‌”.

ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌ “توانیاویانه‌ له‌چالاكیه‌كى جیاوازدا تۆڕێكى چالاكى داعش تێكبشكێنن كه‌ له‌نێوان (كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین) ضالاكيان ئةنجامداوة، دواى ئه‌وه‌ى خۆیان پڕچه‌كردبوو بۆ ئه‌و چالاكیانه‌”.

كۆتایى مانگى ڕابردوو ئه‌بوبه‌كرد به‌غداد خه‌لیفه‌ى داعش دووه‌م په‌یامى خۆى له‌دواى دروستبوونى داعش له‌ ساڵى 2014 بڵاوكرده‌وه‌ و ووتى “جۆرى چالاكیه‌كانمان ده‌گۆڕین بۆ شه‌ڕى كورت و له‌ناكاو”