عێراق و چین گرێبەستێکی 1 ملیار دۆلاری واژۆ دەكەن

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ 8ی ئایاری 2019 رایگەیاند کە رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینیدا بە بەهای 1.07 ملیار دۆلارواژۆکردوە .
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە گرێبەستەکەیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی كردووە بۆكاری ئەندازیاری و بەرهەمهێنانی پیترۆڵی بۆ چارەسەری ئەو گازە سروشتییەی کە لە ئەنجامی دەرهێنانی نەوت دەردەچێت.
لەو راگەیاندراوەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە رێککەوتنەکە لەگەڵ دەزگای پیترۆلی نیشتمانی چینی (سی ئێن بی سی)یەو تەنیا بۆ کێڵگەی نەوتی حەلفایەی زەبەلاحە و رۆژانە 300 ملیۆن پێ چوارگۆشە گازی سروشتی چارەسەر دەکات.