فیڵێكى ئایفۆن له‌ ڕكابه‌ره‌كانى ئاشكرا ده‌بێت

هاوپەیمانی _ لەندەن

پسپۆڕانى بوارى ته‌كنه‌له‌جۆیاى زانیارى، فیڵێكى كۆمپانیاى ئه‌پڵ ئاشكراده‌كات كه‌ له‌ كڕیاره‌كانى كردویه‌تى.

پێگه‌ى “فۆكس نیوز”ى ئه‌مریكى بڵاویكرده‌وه‌، كۆمپانیاى ئه‌پڵ فیڵى له‌كڕیارانى ئه‌پڵ كردووه‌ له‌ پاترى ئایفۆندا، به‌وپێیه‌ى “شه‌حنى ئایفۆن” زوتر داده‌به‌زێت له‌و ماوه‌یه‌یى كه‌ كۆمپانیاكه‌ به‌كڕیاره‌كانى ووتووه‌.

كۆمه‌ڵه‌ى “ویتش” كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مافى به‌كاربه‌ران له‌به‌ریتانیا، له‌سه‌ر 8 ئامێرى ئایفۆن تاقیكردنه‌وه‌ى كردووه‌ بۆى ده‌ركه‌وتووه‌ “دابه‌زینى شه‌حنى ئایفۆن زوتره‌ له‌و كاته‌ى بۆى دانراوه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه‌ به‌ڕێژه‌ى 15 بۆ 51 %.

هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان ئامێرى ئایفۆنى “ئێس ئار” كه‌ ئه‌پڵ سه‌رنجى ڕكابه‌ره‌كانى ڕاكێشاوه‌ به‌وه‌ى ده‌توانێن به‌رگه‌ى 25 كاتژمێرى به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندى ده‌گرێت، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه‌ به‌رگه‌رى 16 كاتژمێر و 32 چڕكه‌ ده‌گرێت.

ئه‌م فیڵه‌ى ئایفۆن له‌كاتێكدایه‌، كۆمپانیاى هواوى چینى كه‌ بووه‌ته‌ ڕكابه‌رى سه‌رسه‌ختى ئایفۆن، له‌پاتریدا جێگه‌ى به‌ ئایفۆن لێژكردووه‌