ئەنجومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی سەبارەت بە بارودۆخی مرۆیی لە سوریا كۆدەبێتەوە

بڕیارە رۆژی جومعە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبونەوەیەكی بەپەلە سەبارەت بەڕەوشی مرۆیی لەسوریا ئەنجام بدات.

سەرچاوەیەكی دیبلۆماسی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە سۆمەریە نیوزی راگەیاندووە ئەنجومەنەكە سەر لەبەیانی رۆژی جومعە بەشێوەیەكی بەپەلە لەبارەی رەوشی مرۆیی لەسوریا بەتایبەت شاری ئیدلب كۆببێتەوە تاوتوێی ئەو بارو دۆخە بكات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە ئەو كۆبونەوەیە كۆبونەوەیەكی بەپەلەو داخراوە.