به‌رهه‌مى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌گاته‌ سه‌رو 500 هه‌زار به‌رمیلى ڕۆژانه‌

هاوپه‌یمانى _ تایبه‌ت

پێشبینى ده‌كرێت تا كۆتایى ساڵى 2019 ئاستى به‌رهه‌مى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بگاته‌ 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.

به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى كۆمپانیاى دى ئێن ئۆى نه‌رویجى لە دوو کێڵگەی تاوکێ و فیشخاپوور سەرقاڵی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی ئەو کێڵگانەیە، ئه‌مساڵ قەبارەی وەبەرهێنان دوو هێندە زیاددەکات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 250 ملیۆن دلاریان ئاماده‌كردووه‌ بۆ خه‌رجى پێویستى وه‌به‌رهێنانه‌كه‌، كه‌ ئێستا 127 هەزار بەرمیله‌ له‌ڕۆژێكدا.

 

هاوكات کۆمپانیای ئۆرێکس پێترۆلیۆم قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی لە مۆڵەتی هەولێر بەرێژەی %185 بەرزکردووەتەوە بۆ رۆژانە 11 هەزار بەرمیل نەوت.

 

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى (هاوپه‌یمانى) هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمپانیاكانى (گنه‌ڵ ئێنرێجى توركى) به‌شێك له‌ پشكه‌كانى كۆمپانیاى (شیفرۆنى) ئه‌مریكى كڕیوه‌ته‌وه‌ له‌ كیڵێگه‌كانى (ساریته‌ و قه‌ره‌داغ و سه‌رقاڵى وه‌به‌رهێنان)ه‌.

 

ئێستا هه‌رێمى كوردستان ئاستى به‌رهه‌مى گه‌یشتووه‌ته‌ 470 هه‌زار به‌رمیل و له‌و بڕه‌ش زیاتر له‌ 430 هه‌زار به‌رمیلى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێت.