ماكرۆن داواى ڕاگه‌یاندنى ئاگربه‌ست له‌ “لیبیا” ده‌كات

هاوپه‌یمانى _ ڕۆیته‌رز

ئۆفیسى ئه‌مانوئیل ماكرۆن سه‌رۆككۆمارى فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ى دانیشتنى (ماکرۆن و فائیز سەڕاج سەرۆک وەزیری لیبیا)، ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت “ئاگربه‌ستى بێمه‌رج” ڕابگه‌یه‌نن.

 

ئۆفیسی ماکرۆن ڕایگەیاندوه‌ “چارەسەری سەربازیی نابێت بۆ ململانێکانی لیبیا، بۆ کۆتایی هێنان بەهێرشە سەربازییەکەی سەر تەڕابلس سەرۆکی کۆمار داوای ئاگربەستێکی بەبێ مەرج کردووە لە لیبیا.”

 

ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه‌ “ماکرۆن جەختی لە پاراستنی دانیشتوانی مەدەنی کردۆتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا پێشنیاری پلانێک کراوە بۆ وەستاندنی شەڕ لەژێر چاودێرى لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌یته‌كان”.

 

لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كانى لیبیا ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ كۆتاییان به‌دانوستان هێناوه‌ و شه‌ڕیان ڕاگه‌یاندووه‌، بۆیه‌ ئێستا هێرشى به‌رده‌وام و چڕ له‌سه‌ر ته‌ربلس ى پایته‌خت هه‌یه‌.