بۆمب هاویژه‌ مه‌ترسیداره‌كانى ئه‌مریكا گه‌یشتنه‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست

هاوپەیمانی _ ئاژانسەكان

وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ مه‌ترسییه‌كانى “ئێران” بۆمب هاوێژه‌كانى ئه‌مریكا كه‌ له‌چه‌ندین جۆرى پێشكه‌وتوون به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ن.

 

 

به‌گوێره‌ى چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه‌ پنتاگۆن بڵاویكرده‌وه‌ “ئه‌و بۆمب هاوێژانه‌ له‌توانایاندا هه‌یه‌ كلاوه‌ى ئه‌تۆمى هه‌ڵبگرن”.

به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى پنتاگۆن “ده‌توانن به‌و بۆمب هاوێژانه‌ هێرشى گرنگ ئه‌نجام بده‌ن، له‌وانه‌ش پاڵپشتى ئاسمانى، وه‌ پرۆسه‌ى پاراستنى ئاسمانى، وه‌ هێرش دژى ئامانجه‌ (ئاسمانى و زه‌مینیه‌كان).

 

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان كه‌ پنتاگۆن ئاشكراىكردوون “گه‌شتى فرۆكه‌ هه‌ڵگرى ئیبراهیم لینۆكڵێن و كه‌شتى گه‌لێكى دیكه‌ ڕووه‌ ئاوه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هاتوون، ئه‌وه‌ش بۆ ڕێگرى له‌ هه‌ر هێرشێكى نه‌خوازراوى ئێران و پاڵپشته‌كانى”.

سەرچاوە :