كۆشى شاهانه‌، بێژه‌رێكى دیارى بى بى سى له‌كاره‌كه‌ى دورخستنه‌وه‌

بى بى سى به‌ریتانى به‌هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌یه‌كى “ته‌نز ئامێز” كه‌ كۆشى شاهانه‌ به‌ سوكایه‌تى بۆ سه‌ر “هارى و مێگان” وه‌سفیان كردووه‌، بێژەرێكی لەكارەكەی دورخستەوە

 

هاری و مێگان لەكاتی یاری لەگەڵ منداڵە تازە لەدایكبووەكەیان
هاری و مێگان لەكاتی یاری لەگەڵ منداڵە تازە لەدایكبووەكەیان

 

دانی بایكر كه‌ له‌كه‌ناڵى 5ى بى بى سى به‌ریتانى كارى بێژه‌رى ده‌كات، وێنه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ژن و پیاوێكن ده‌ستى مه‌یمونێكیان گرتووه‌  له‌نه‌خۆشنانه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى نوسیوه‌ “مه‌نداڵه‌ راسته‌قینه‌كه‌، نه‌خۆشخانه‌ى به‌جێهێست”.

 

تویتەكەی (دانیا)
“منداڵه‌ راسته‌قینه‌كه‌، نه‌خۆشخانه‌ى به‌جێهێست”

 

بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ ئینستاگرام پاش ئه‌وه‌ هات وێنه‌یه‌كى (شازاده‌ هارى و مێگانى) هاوسه‌رى بڵاوبویه‌وه‌ كه‌ منداڵه‌ تازه‌ له‌دایكبوه‌كه‌یان له‌ نه‌خۆشخانه‌ هێناوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

ئه‌و كاره‌ى دانى بایكر، له‌لایه‌ن ستافى بى بى سی و كۆشكى شاهانه‌وه‌ وه‌كو سوكایه‌تى بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تى مه‌عنه‌وى شاهانه‌ لێكدرایه‌وه‌، بۆیه‌ له‌كاره‌كه‌ى دورخرایه‌وه‌.