سه‌رۆكى لیژنه‌ى پلانى ستراتیژى هاوپه‌یمانى، بۆ دیجیتاڵ میدیای (هاوپه‌یمانى) ده‌دوێت

 

هاوپه‌یمانى _ تایبه‌ت

سه‌رۆكى لیژنه‌ى دانانى پلانى ستراتیژى له‌باره‌ى قۆناغى دواى ڕاگه‌یاندنى پلانه‌كه‌وه‌ بۆ هاوپه‌یمانى ده‌دوێت و ڕایده‌گه‌یه‌نێت “لیژنه‌ى كارى ستراتیژى سه‌رقاڵى پێداچونه‌وه‌ى ورده‌ به‌ پێشنیار و تێبینى و پرسیاره‌كانى میوانانان و هاودیدانى به‌شداربوى كۆبونه‌وه‌ گشتیه‌كه‌”.

 

 

د.كاروان حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكى لیژنه‌ى دانانى پلانى ستراتیژى ئه‌وه‌ى به‌ هاوپه‌یمانى ووت “له‌دواى ئه‌وه‌ى كۆبونه‌وه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو له‌ 5 مایس له‌ سلێمانى ئه‌نجامدرا، پێمان وایه‌ سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ هه‌موو هاودیدان و هاوكاران و پشتیوانانى هاوپه‌یمانى وه‌كو یه‌ك تیم كاربكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م پلانه‌ ستراتیژیه‌ تا ساڵى 2022”.

 

 

ووتیشى “هاوپه‌یمانى ده‌رگاى گفتوگۆى به‌ڕووى پلانه‌ ستراتیژیه‌كه‌ دانه‌خستووه‌ و داناخات، چونكه‌ ده‌مانه‌وێت پلانى ستراتیژى به‌رده‌وام ڕه‌نگدانه‌وه‌ى واقعى هاوپه‌یمانى و دۆخى سیاسى و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ بێت”.

د.كاروان حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكى لیژنه‌ى دانانى پلانى ستراتیژى پێى وایه‌ ئه‌و خاڵه‌ جیاوازى پلانه‌ ستراتیژیه‌كه‌ى هاوپه‌یمانیه‌، كه‌ ده‌یه‌وێت “پلانه‌كه‌ كراوه‌بێت به‌ڕووى دۆخه‌كه‌ و هاوڵاتیان و ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندنى هاوپه‌یمانى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت خزمه‌تێكى نیشتمانیانه‌ نه‌ك (حیزب)ى بكات به‌ هه‌رێم و عێراق به‌گشتى ووتیشى “ئێمه‌ به‌منزیكانه‌ كۆبونه‌وه‌ى فه‌رعى له‌گه‌ڵ ده‌ڤه‌ر و دامه‌زراوه‌كان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ربه‌شه‌ و ئه‌ركى خۆى له‌پلانه‌ ستراتیژیه‌كه‌ بزانێت وه‌ گفتوگۆش بكه‌ین راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیان تا له‌دیدى خۆیانه‌وه‌ باشتر پلانه‌كه‌ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین”.