پێشانگەی نێودەوڵەتیی لەبواری پیشەسازیی بەرگری لە ئیستەنبووڵ كۆتایهات

هاوپەیمانی – ئيستەنبووڵ

بە بەشداریی 71 وڵات و  زیاتر لە هەزار کۆمپانیای تایبەت بە پیشەسازیی چەک، پێشانگەی نێودەوڵەتیی پیشەسازیی بەرگری لە ئیستەنبووڵ  کۆتایی هات.

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی پیشەسازییەکانی بەرگری لە سەرۆکایەتی تورکیا (ئیسماعیل دەمیر) رایگەیاند “بە واژۆکردنی 75 گرێبەست کۆتاییمان بە پێشانگەی نێودەوڵەتیی پیشەسازیی بەرگری لە ئیستەنبووڵ (ئایدیف) هێنا”.

ئەم پێشانگایە لەچوارچێوەی هەوڵەكانی توركیادایە بۆ پێشخستنی سێکتەری بەرگریی خۆیەتی، بەجۆرێک لەماوەی رابردوودا سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان رایگەیاندبوو وڵاتەکەی هەوڵدەدات تاوەکو ساڵی 2023، لەبواری پیشەسازیی چەکدا بەتەواوەتی پشت بەخۆی ببەستێت.