سەرۆکی هاوپەیمانی پێشوازی لە وەفدێکی باڵای بەرەی تورکمانی کرد

سەرۆکی هاوپەیمانی و جێگری سەرۆکی بەرەی تورکمانی جەختیان لە بەرەو  پێشبردنی پەیوەندییەکانی هەردو لا کردەوە

ئەمڕۆ لە ئۆفیسی هەولێر، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی پێشوازی کرد لە وەفدێکی بەرەی تورکمانی بە سەرۆکایەتی ئایدن مەعروف جێگری سەرۆکی ئەو حزبە و وەفدێکی یاوەری.

لە دیدارەکەدا هەردولا جەختیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکانیان و هەماهەنگی تاواویان لە پرسە گرنگەکاندا کردەوەو وەفدی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە پەیوەندی دۆستانەیان لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی.

لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا هەردولا باسیان لە بارودۆخی سیاسی هەرێم و ناوچەکەو جیهان کردەوەو بە بۆ ئەم بارودۆخە سیاسییەی هەریم کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی تەواوی لایەنەکانیان بە پێویستزانی.

شایەنی باسە لەدیدارەکەدا هەریەک لە  دکتۆر ئاشتی ستار ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و سەردار سۆفی ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی هاوپەیمانی ئامادەبون.

ئەم دیدارە درێژ کراوەی ئەو دیدار و بەسەر کردنەوانەیە کە سەرۆکی هاوپەیمانی و ئۆفیسی هەولێر لەماوەی ڕابردودا ئەنجامیان داوە.