پۆمپیۆ گەشتەكەی تەواو نەكرد و گەڕایەوە واشنتن

دوای گەشتێكی كورتخایەنی بۆ ئەوروپا، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ، بە مەبەستی ئەنجامدانی ژمارەیەك كۆبونەوە لەبارەی ئێران و كۆریای باكور بەرەو واشنتن گەڕایەوە.

، بەرپرسێكی ئیدارەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دوای سەردانەكەی بۆ ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەوروپا، گەشتەكەی ئەوروپای وەستاند،  مەبەستی ئەنجامدانی ژمارەیەك كۆبونەوە و گفتوگۆ لەبارەی هەریەك لە وڵاتانی ئێران و كۆریای باكور، و گەڕایەوە واشنتن-ی پایەتەخت.

دوێنێ چوارشەممە  مایك پۆمپیۆ بەهۆی دوایین بڕیاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەبارەی ئێرانەوە كە تیایدا بڕیاری قەدەغەی مامەڵەكردنی بە “ستیل و مس و ئاسن و ئەلەمنیۆم” لەنێوان واشنتن و ئێران دەركرد، پۆمپیۆ پلانی كارەكانی گۆڕی.

هاوكات دوای ڕاگەیاندنی تێستكردنی موشكەكەنیان لە لایەن سوپای سەربازی كۆریای باكور كیم جون ئون، سەرۆكی كۆریای باكورەوە ، پۆمپیۆ بە یەكجاری بەرنامەی گەشتەكەی لە ئەوروپا راوەستاند.

مایك پۆمپیۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاربو سەردانی گرینلاند بكات، بەڵام لەبری سەردانەكەی گرینلاند راستەوخۆ لە لەندەن-ی پایتەختی بریتانیا گەڕایەوە بۆ واشنتن.