سوپای پاسداران رەتی دەكاتەوە دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدەن

هاوپەیمانی – رۆیتەرز

سوپای پاسداران رەتی دەكاتەوە دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدەن و جێگری سەرۆكی سوپای پاسدارانیش رایگەیاندوە كە ئەمریكا ناوێرێت كردەوەی سەربازی لە دژی وڵاتەكەی ئەنجام بدات.

ئەم لێدوانەی بەرپرسی سوپای پاسدارن دواس ئەوە هات ئێوارەی دوێنێ‌ پێنج شەممە دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا داوای ئەنجامدانی دانوستانی لەگەڵ ئێران كرد.

سەردار یەدوڵا جێگری سەرۆكی سوپای پاسدارانی ئێران لە گفتویەكیدا لەگەڵ رۆیتەرز گفتوگۆو دانوستاندنی وڵاتەكەی لەگەڵ ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رەتكردۆتەوە.
ئەو بەر پرسەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەداوە ” ئەمریكا لە ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی دەترسێت و ناوێرێت كردەوەی سەربازی لە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بدات..

سەردار یەدوڵا باسی لەوەش كردووە پێویستە بەرپرسانی ئێران پەیوەندی لەگەڵ ولایەتە یەگكرتووەكان ئەنجامبدەن و و دانوستان بكەن تا گفتوگۆ لە بارەی ئەنجامدانی رێككەوتنێكی ئەتۆمی نوێ بكەن” وتیشی بۆ رزگاربوون لە قەیرانە ئابوورییەكان ئەنجامدانی رێككەوتنێكی نوێ هاوكاریان دەبێت “