دۆناڵد ترامپ: دەبێت جۆن كێری دادگای بکرێت

بەهۆی بوونی گفتوگۆو دانووستانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا داوای دادگایگردنی (جۆن كێری) وەزیری پێشووی ئەمریكا دەكات.

سەرۆكی ئەمریكا كۆبوونەوەو دانووستانەكانی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ  ئێران بە پێشێلكردنی یاسا ناو دەبات و داوا دەكات جۆن كێری بدرێتە دادگا.

ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكیدا كە كەناڵە تەلەفزیۆنیەكانی ئەمریكا  ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە گواستیانەوە رایگەیاند ” جۆن كیری یاسای ( لۆجان) پێشێل كردووە پاش ئەوەی وتووێژو گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ  ئێرانیەكان ئەنجام داوە چەندین جاریش لەگەڵیان كۆبووەتەوە ، ئەمەش وا دەكات بەوان بڵێت كە ئێمە دەمانەوێت چی ئەنجام دەدەین”

ماوەی چەند مانگێكە سەرۆكی ئەمریكا سزا ئابوورییەكانی بۆ سەر وڵاتی ئێران توند كردووەتەوە هەموو جۆرە دانووستان و گفتوگۆیەكی لەبەرپرسانی ئەمریكی لەگەڵ ئێرانییەكان قەدەغە كردووە.