سه‌رۆك وه‌زیران دیارییه‌ به‌نرخه‌كانی پێشكه‌شی حكومه‌ت ده‌كاته‌وه‌

هاوپەیمانی _ بەغداد

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، هەموو ئەو دیاریانەی لەبەرپرسانی بیانی وەرگرتووە، ڕادەستی وەزارەتی ڕۆشنبیرییان ده‌كاته‌وه‌

 

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگه‌یاندووه‌ “سه‌رۆكوه‌زیران له‌كاتى سه‌فه‌ره‌كانى بۆ ده‌ره‌وه‌ چه‌ندین دیارى وه‌رگرتووه‌ له‌ به‌رپرسانى بیانى، بۆیه‌ ئێستا بڕیاریداوه‌ ئه‌و دیاریانه‌ ببه‌خشێته‌ وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى عێراق به‌وپێیه‌یى ئه‌و دیاریانه‌ موڵكى ده‌وڵه‌ته‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌زیرى ڕۆشنبیرى ڕاسپاردووه‌”.

 

نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ “عادل عه‌بدولمه‌هدى پێشنیاریى كردووه‌ به‌شێكى تایبه‌ت له‌ مۆزه‌كاخانه‌ى نیشتمانى بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دیاریانه‌ى تێدا هه‌ڵبگیرێت، چونكه‌ ئه‌و دیاریانه‌ به‌هاى گه‌وره‌ى “مادى و مه‌عنه‌وییان” هه‌یه‌.

به‌شێك له‌ دیارییه‌كان