وه‌زیرى نه‌وتى عێراق: پێشبینى بڕینى بودجه‌ى كوردستان ده‌كه‌م

 

هاوپه‌یمانى _ ئاژانسه‌كان

جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى وزه‌ و وه‌زیرى نه‌وت سامر عه‌زبان، پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كات به‌هۆى ڕاده‌ستنه‌كردنى نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ عێراق ناردنى بودجه‌ ڕابگرێت

سامر غه‌زیان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكى ڕۆژنامه‌وانیدا پێشبینى ئه‌وه‌ى كرد جگه‌ له‌پاره‌ى چوار مانگ به‌غداد هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كى دیكه‌ ڕاده‌ستى هه‌رێم نه‌كات به‌هۆى ئه‌وه‌ى تائێستا هه‌رێم په‌باندى یاساى بودجه‌ نه‌بوو و هیچ بڕه‌ نه‌وتێكى ڕاده‌ستى عێراق نه‌كردووه‌.

ووتیشى “بڕواناكه‌م به‌غداد له‌و چوار مانگه‌ زیاتر پاره‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان خه‌رج بكات”.

وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌شى ڕونكردووه‌ته‌وه‌ بودجه‌ هه‌ردوولامان پابه‌ند ده‌كات ئه‌وه‌ش كوتله‌ كوردستانییه‌كان ده‌نگیان له‌سه‌رداوه‌، ڕایگه‌یاند “ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ندى بودجه‌ نه‌بێت ئه‌وا پاره‌ له‌هه‌رێم ده‌بڕدرێت”.

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تائیستا پابه‌ندى ناردنى بڕى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت نه‌بووه‌ له‌ڕێگه‌ى سۆمۆوه‌، ئه‌وه‌ش له‌ئاستى حكومه‌ت و په‌رله‌مانى عێراقى بیرۆكه‌ى جیاوازى دروستكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌برى ئه‌و نه‌وته‌ پاره‌ له‌ حكومه‌تى هه‌رێم ببڕن.