تاقیكردنه‌وه‌ى پۆله‌ ناكۆتاكان ده‌ستیان پێكرد

هاوپه‌یمانى _ سلێمانى

به‌یانى ئه‌مڕۆ قوبابیانى پۆله‌ ناكۆتاكان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رزى دووه‌مى خوێندن چونه‌ هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌

 

په‌یامنێرى دیجیتاڵ میدیاى هاوپه‌یمانى ئه‌وه‌ى گواسته‌وه‌ “تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌زرى دووه‌مى پۆله‌ ناكۆتاكان كه‌ پۆلى چوار تا یازده‌ ده‌گرێته‌وه‌ كۆتا تاقیكردنه‌وه‌ى ساڵه‌، بڕیاره‌ تا 20 ئایارى ئه‌مساڵ به‌رده‌وامى هه‌بێت”.

 

ئه‌وه‌شى گواسته‌وه‌ “له‌سنورى سلێمانى قوتابیان به‌یانى زوو وه‌كو یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ چونه‌ته‌ ناو هۆڵه‌كانى خوێندن، كه‌ ژماره‌یان زیاتره‌ له‌ 300 هه‌زار قوتابى له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانى پارێزگاى سلێمانى”.

 

به‌پێى ووته‌ى به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌ ڕاسته‌وخۆ به‌چه‌ند ڕۆژێك دواى تاقیكردنه‌وه‌ى پۆله‌ ناكۆتاكان، تاقیكردنه‌وه‌ى نیشتمانى له‌ 26 و 27 ئایار ده‌ستپێده‌كات كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ى پۆلی 12 و 9 ده‌گرێته‌وه‌”.