به‌هاى تمه‌نى ئێرانى شكانى زیاترى به‌خۆوه‌ بینى

هاوپه‌یمانى _ ئاژانسه‌كان

له‌ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا به‌هۆى سزاكانى سه‌ر ئێران، به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار شكانى زیاترى به‌خۆوه‌ بینى، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر دۆخى تمه‌ن ناجێگیرییه‌كى زۆرى پێوه‌ دیاربوو

 

به‌گوێره‌ى پێنوێنى بازاڕى دراوى ئێرانى له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردودا نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکی 15 هەزار و 350 تمەن بووە، لە کاتێکدا هەفتەی ڕابردوو بە 14 هەزار و 600 تمەن بوو، واتە لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی یەک دۆلار 750 تمەنی دیکەی زیادکردووە.

 

ئه‌م دۆخه‌ى بۆ به‌هاى تمه‌نى ئێرانى دروستبووه‌ پاش ئه‌وه‌ هات ئه‌مریكا هه‌فته‌ى ڕابردو سزاى زیاترى به‌سه‌ر تاراندا سه‌پاند، چه‌ندین مادده‌ى پیشه‌سازى له‌وێنه‌ى (ئه‌له‌منیۆم ئاسن)ى خسته‌ نێو لیستى سزاكانه‌وه‌.

 

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌باره‌ى ده‌رئه‌نجامى سزاكانه‌وه‌ ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند “ده‌مانه‌وێت سزائابورییه‌كانى سه‌ر ئێران به‌جۆرێك بن ئاستى هه‌ڵئاوسان “واته‌ نرخى شمه‌ك” له‌ كۆنترۆڵ ده‌ربچێت و ئابورى ئێران توشى داڕمان بكات.