داعش “ویلایه‌تى هند”ى ڕاگه‌یاند

 

ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش ویلایه‌تێكى نوێیان له‌ هندستان ڕاگه‌یاند و ناوى ویلایه‌ته‌كه‌شیان ناوه‌ “ویلایه‌تى هیند”.

 

ئاژانسى هه‌واڵى (ئه‌عماق) سه‌ر به‌داعش ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌ ویلایه‌ته‌ نوێیه‌كى داعش كرد، كه‌ ناوى “ویلایه‌تى هند”ه‌، ئه‌وه‌ش پاش چالاكیه‌كى چه‌كدارانه‌ى ویلایه‌ته‌كه‌ى داعش هات له‌گه‌ڵ سوپاى هندستان كه‌ چه‌ند ئه‌ندامێكى سوپایان كوشت له‌ شارى ئه‌مشى بورا له‌ناوچه‌ى شوبیانى كه‌شمیر.

 

ڕاگه‌یانراوه‌كه‌ى داعش هاوتابوو له‌كه‌ڵ ڕاگه‌یه‌نراوێكى پۆلیسى هندستان كه‌ ئاماژه‌ى به‌شه‌ڕه‌كه‌ كردبوو و ناوى یه‌كێك له‌ كوژراوه‌كانى سوپاى بڵاوكردبوویه‌وه‌.

 

گومان ده‌كرێت ئامانجى به‌رپرسانى داعش له‌ ڕاگه‌یاندنى ویلایه‌تى هندستان، بۆ كۆچكردنى چه‌كدارانى داعش بێت له‌عێراق و سوریاو كه‌ ئێستا ته‌نگیان پێهه‌ڵچنراوه‌ و هیچ پێگه‌یه‌كى به‌هێزیان نه‌ماوه‌.

 

سه‌رچاوه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانى هندستان ئه‌وه‌یان بۆ “ڕۆیته‌رز” ئاشكراكردووه‌، گومان ده‌كه‌ن چه‌كدارانى ویلایه‌ته‌ تازه‌كه‌ى داعش هێرشى زیاتر ئه‌نجام بده‌ن، له‌ڕێگه‌ى بۆمبى ده‌ستیه‌وه‌.