سەرۆكی شارەوانی لەندەن: ترامپ شایەنی ئەوەنیە روبكاتە لەندەن

سەرۆكی شارەوانی لەندەن ناڕەزایی دژی سەردانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ بەریتانیا دەردەبڕێت و پێیوایە كە تەرمپ شایشتەی ئەوە نییە سەردانی وڵاتەكەی بكات.

سادق خان سەرۆكی شارەوانی لەندەن رایگەیاند ترەمپ لە ئاستی باراك ئۆباما و جۆرج بوش سەرۆكەكانی پێشووی ئەمریكادا نییە و شایستەی ئەوەش نییە كە سەردانی وڵاتێكی وەك بەریتانیا بكات.

لەگەڵ ئەوەشدا رایگەیاند هەرچۆنێك بێت دەبێت پارێزگاری لە پەیوەندی پتەوی بەریتانیا لەگەڵ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان بكەن، بەڵام پێویست ناكات لەكاتی سەردانی بۆ بەریتانیادا فەرشی سوری بۆ رابخرێت و خواردنی فەرمی بۆ رێكبخرێت.

ئەم لێدوانەی سەرۆكی شارەوانی لەندەن لەكاتێكدایە كە بڕیارە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رۆژی 3ی حوزەیرانی داهاتوو سەردانی بەریتانیا بكات.