سودان: ناو وێنەی عومەر بەشیر بەیەكجاری سڕایەوە

لە هەنگاوێكی نوێدا بۆ سڕینەوەو بنبڕكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی لەكارلابراوی سودان، پۆلیسی سودان ناو وێنەی عومەر بەشیری سەرۆكی پێشوویان لەسەرجەم دام دەزگاو بازاڕو مۆڵەكان لێكردەوە.

رۆژنامەی وەتەنی سودانی ڕایگەیاند” وێنەی عومەر بەشیر بەیەكجاری لەبەر چاوی سودانیەكان ونبوو لەسەرجەم شوێنە گشتیەكاندا لێكرایەوە.

ئەو رۆژنامەیە لەسەر زاری پۆلیسی سودان رایگەیاند  سەرلەبەیانی ئەمرۆ بە بیانووی نەهێشتنی ئاسەوارەكان رژێمی پێشوو وێنەو ناوی سەرۆكی پێشوویان لەسەرجەم بنكەو بارەگا حكومی و ئەمنییەكان و دام و دەزگا گشتییەكان  لە خەرتوومی پایتەخت لێكردەوە .

سوپای سودان 11 مانگی رابردوو ( عومەر بەشیر) ی سەرۆكی سودانی پاش 30 ساڵ لەدەسەڵات  بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزای گەلی سودان   لەدەسەڵات دور خستەوە ، ئەنجومەنی سەربازی سودان پاش گرتنە دەستی دەسەڵات بڕیاریدا بەشیر بخاتە زیندانەوە.

جێگەی ئاماژەیە عومەر بەشیر سەرۆكی لەكار لادراوی سودان لەلایەن دادگای نێودەوڵەتی (لاهای) داواكراوە بەتۆمەتی تاوانی جەنگ  تێوەگلانی لە ململانێ و ئاڵۆزیەكانی هەرێمی دارفۆر.