عێراق ئه‌مساڵ 5 ملیۆن ته‌ن گه‌نمى ده‌بێت

هاوپه‌یمانى _ ڕۆیته‌رز

وه‌زیرى بازرگانى عێراق هاشم ئه‌لعانى ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م وه‌رزه‌وه‌ تا 7 مانگ له‌عێراق 500 هه‌زار ته‌مه‌ن گه‌نم دروێنه‌كرتوه‌.

وه‌زیرى بازرگانى عێراق ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌، وه‌زاره‌تى بازرگانى 145 ملیار دینارى عێراقى كه‌ ده‌كاته‌ (122 ملیۆن دۆلار)ى بۆ جوتیاران خه‌رجكردووه‌.

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى عێراق له‌ مانگى ئه‌پریل جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ عێراق به‌ره‌و ئه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت له‌مساڵدا 5 ملیۆن ته‌ن گه‌نم دروێنه‌ بكات به‌هۆى زۆرى باران بارێنه‌وه‌، ووتیشى “داهاتى گه‌نم زیاتره‌ له‌و ژماره‌یى بۆ دانراوه‌”.