ئه‌مریكا چه‌كى زیاتر ڕه‌وانه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات

هاوپه‌یمانى _ ئاژانسه‌كان

به‌رپرسێكى ئه‌مریكى بۆ ڕۆیته‌رز ئاشكرایكردووه‌، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت باتریك شاناهان ڕه‌زامه‌ندى نیشانداوه‌ به‌ ناردنى پاتریۆتى دیكه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر ئه‌گه‌رێكى هێرشكردن له‌لایه‌ن تارانه‌وه‌.

 

وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندى پیشاندا بۆ ناردنى چه‌ندین جۆر له‌ موشه‌كى پاتریۆتى پێشكه‌وتوو به‌ڕه‌وه‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌بیانووى ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌یان لایه‌ ئێران ئاماده‌كارى بۆ هێرش ده‌كات.

 

به‌رپرسێكى ئه‌مریكى به‌ ئاژانسى ڕۆیته‌رزى ڕاگه‌یاندووه‌ “به‌دیاریكراوى به‌چه‌ند جۆرێك له‌ پارتریۆتى به‌رگریان ناردووه‌ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌ئامانجى به‌رگرى له‌هه‌ر هێرشكێكى موشه‌كى بكرێته‌ سه‌ریان.

 

ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌مریكا پاش ئه‌وه‌ هات، كه‌ پیشتر وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا بڕیاى كشاندنه‌وه‌ى پاتریۆته‌كانى دابوو، به‌مه‌به‌ستى چاكسازى سه‌ربارزى له‌پێناو ئه‌و پلانه‌ى كه‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى دایناوه‌ بۆ ڕكابه‌رى ڕوسیا و چین