وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدان : دژی سەپاندنی سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێرانين

وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدان لەتورکیا رایگەیاند سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران  كەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئاراستە دەكرێن خزمەت بەپرۆسەی ئاشتی لە ناوچەکەدا ناکات.

عومەر چەلەک وتەبێژی ئاک پارتی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند  “بەئاشکراو بەرونی دژی سەپاندنی سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێرانن،  پێیانوایە ئەو سزایانە ئامانجی راستەقینە ناپێكن، ئەوەی ئەمریکا بانگەشەی بۆدەکات راست نیە،  چونكە سزاکانی سەر ئێران تەنها خەڵکی ئاسایی دەکاتە ئامانج”.

ئەمریکا  مانگی نۆڤەمبەری رابردو بڕیاری کشانەوەی لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 راگەیاند و جارێکی دیکە سزاکانی بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندەوە و لەئێستاشدا ئەمریکا و ئێران پەیوەندییە سیاسیان چووەتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە.