گه‌وره‌ترین باخچه‌ى ئاژه‌ڵان له‌هه‌ولێر دروست ده‌كرێت

پارێزگاری هه‌ولێر پڕۆژه‌ى گەورەترین باخچه‌ى ئاژه‌ڵانی لەهەولێر بەسەرکردووە بەمەبەستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ره‌وشى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌.
نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر پڕۆژه‌ى گەورەترین باخچه‌ى ئاژه‌ڵانی لەهەولێر به‌یاوه‌ری تاهیر عه‌بدوڵڵا جێگری پارێزگار پڕۆژه‌ى گه‌شتیاری و وه‌به‌رهێنانى باخچه‌ى ئاژه‌ڵانى هه‌ولێری له‌ رێگاى كه‌سنه‌زان به‌سه‌ر كرده‌وه.
هاوکات پارێزگاری هه‌ولێر له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ره‌وشى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى كرد كه‌ له‌سه‌ر رووبه‌ری 200 دۆنم زه‌وی وه‌كو گه‌وره‌ترین باخچه‌ى ئاژه‌ڵان و له‌سه‌ر ئاستى عێراق و به‌گوێره‌ى ستانده‌ره‌ جیهانییه‌كان دروست كراوه‌.
60021955_1538905926246977_1896241276798369792_n
ئەمە لە کاتیکدایە ئێستا قۆناغى یه‌كه‌مى به‌ئاكام گه‌یشتووە و جه‌ختیش كرایه‌وه‌ سه‌ر خێراكردنى كاره‌كانى ئه‌و پڕۆژه‌ گه‌شتیارییه‌ كه‌ گرنگى خۆی ده‌بێت بۆ پێشخستنى بواری گه‌شت و گوزار و راكێشانى سه‌رنجى گه‌شتیاران كه‌ روو له‌ پایته‌خت ده‌كه‌ن