“مینا مانگال” ڕۆژنامەنوس و چالاكوانی مافەكانی ژنان كوژرا

بەرپرسانی ئەفغانستان رایانگەیاند ” كەسایەتی سیاسی  و چالاكوانی مافەكانی ژنان مینا مانگال، دوێنێ شەممە 11ی ئایار لە باكوری رۆژهەڵاتی كابول بە گولـلە كوژراوە”.

لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سی ئێ ئێن  نەسرەت رەحیمی، راوێژكاری وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند” مینا مانگال” رۆژنامەنوس و راوێژكاری پەرلەمان ” لە كابول-ی پایتەخت بە گولـلە كوژرا.

بەپێی وتەكانی پۆلیسی ئەو ناوچەیە، تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لەو تاوانە رانەگەیاندوە ولە ئێستاشدا لە لێكۆڵینەوەی بەردەوامدان سەبارەت بەروداوە كە.