باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لەبارەی سەردانیكردنی عیراق

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لەبارەی سەردانیكردنی عیراق.

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی سەردانیكردنی هاووڵاتیانی وڵاتەكەی بۆ عیراق هۆشداریدا.

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هۆشدارییەكەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، گوایە لەئێستادا دۆخی عیراق و ناوچەكە لەبار نییە لەڕووی ئەمنییەوە بۆیە داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات سەردانی عیراق نەكەن.

جێی ئاماژەیە، ئەو هۆشدارییەی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا دوای ئەوەدێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا  ئەمریکا هێزە سەربازییەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان زیاد کردوەولە پێنج هەزارەوە گەیاندوویەتییە دە هەزار سەرباز.

هەفتەی ڕابردوو، لەسەردانە كتوپڕەكەیدا بۆ عیراق مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریبوو لە زۆربوونی مەترسیی كۆمەڵە چەكدارەكانی نزیك لە كۆماری ئیسلامی ئێران لە عیراقدا بۆ كردنە ئامانجی هێزە ئەمریكاییەكان.