ئێران: ده‌ستێكى تێكده‌ر هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر كه‌شتیه‌كانى سعودیه‌

هاوپه‌یمانى _ ایرنا

 

ئێران خۆى له‌ به‌رپرسیارییه‌تى هێرشه‌كانى سه‌ر گه‌شتیه‌كانى كه‌نداو داده‌ماڵێت و ده‌ڵێت “ده‌ستى تێكده‌ر له‌پشت ڕووداوه‌كه‌وه‌یه‌”.

 

حیشمه‌توڵات فلاحت پیشه‌ سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایشى نیشتمانى و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌په‌رله‌مانى ئێران ئه‌وه‌ى به‌ئاژانسى فه‌رمى ئێران (ایرنا) ڕاگه‌یاندووه‌ “ده‌ستێكى تێكده‌ر له‌ وڵاتى سێهه‌م له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌بووه‌ كراوته‌ سه‌ر گه‌شتى گه‌له‌كه‌ى سعودیه‌ له‌ به‌نده‌رى (فوجه‌یره‌)ى ئیمارات، به‌بێ ئه‌وه‌ى ناوى وڵاته‌كه‌ بهێنێت.

 

ڕاشى گه‌یاند “ئه‌و وڵاته‌ تێكده‌ره‌ ده‌یه‌وێت ئاستى هه‌ڵكشانى كرژییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌رزبكه‌نه‌وه‌”.

 

خالید فالح وه‌زیرى نه‌وتى سعودیه‌ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد له‌ به‌نده‌رى فوجه‌یره‌ى ئیمارات دوو كه‌شتى بارهه‌ڵگرى نه‌وتى سعودیه‌ “ڕووبه‌ڕوى” هێرشى تێكده‌رانه‌ بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر هه‌نارده‌ى نه‌وتى جیهانى.