پارێزگاری نوێی بۆ نەینەوا هەڵبژێردرا

 بە دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا مەنسور ئەلمەرعید بە پارێزگاری نوێ و سیروان محەمەد بە جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردران.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کۆبوونەوەی تایبەت بەهەڵبژاردنی پارێزگاری نەینەوای ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگادا بە زۆرینەی دەنگ مەنسور ئەلمەرعید وەکو پارێزگاری نوێی نەینەوا هەڵبژێردرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سیروان محەمەد بە جێگری پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرا و توانی دەنگی ٢٦ ئەندامی ئەنجومەنەکە بەدەستبهێنێت.