كه‌ركوك، تۆڕێكى مه‌ترسیدارى داعش ده‌ستگیركران

هاوپه‌یمانى _ كه‌ركوك

هه‌واڵگرى سه‌ربازى عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات شانه‌یه‌كى چه‌كدارى داعش كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 12 كه‌س له‌كه‌ركوك تێكشكاندووه‌.

هه‌واڵگرى سه‌ربازى عێراق ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌ “تیمه‌كانى هه‌واڵگرى سه‌ربازى و دژه‌ تیرۆرو چه‌ند یه‌كةيةكى دیكه‌ى ئه‌منى، توانیویانه‌ له‌كه‌ركوك شانه‌یه‌كى چه‌كدارى داعش تێكبشكێنن كه‌ پێكهاتوون له‌ 12 كه‌س و هه‌موویان ده‌ستگیركراون”.

ڕاشیگه‌یاندووه‌ “ئه‌ندامه‌كانى شانه‌كه‌ى داعش سه‌ر به‌ (ویلایه‌تى كه‌ركوك)بوون و چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆرى لۆجستیان له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كانى كه‌ركوك ئه‌نجامداوه‌، له‌وانه‌ش (چه‌كداركردن، دابه‌شكردنى موچه‌، ئاماده‌كردنى چه‌كدار)”.

هه‌واڵگرى سه‌ربازى عێراق ئه‌وه‌شى وتووه‌ “هه‌موو ده‌ستگیركراوه‌كان له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكرابوون، له‌ئێستاشدا په‌ڕاوى لێكۆلێنه‌وه‌یان له‌گوێره‌ى مادده‌ى 4 ى تیرۆر بۆ كراوه‌ته‌وه‌”.