بو ماوەیەکی کاتی ئەم ڕێگایە دادەخرێت

تونێلی پێشڕەو به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری چاكسازیی لە شاری سلێمانی، ئەمشەو بۆ ماوەی شەش کاتژمێر بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەى سلێمانى ڕایگەیاند “ئەمشەو١٣ی ئایار لە کاتژمێر ١٠ بۆ ٤ی بەیانی ١٤ی ئایاری ٢٠١٩ بۆ ماوەی شەش کاتژمێر تونێلی پێشڕەو دادەخرێ و هۆکارەکەشی بۆ چاکسای کردن تێیدا گەڕاندووەتەوە.
ئەمە یەکەم جار نییە تونێلی پێشڕەو بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت و پێشتریش چەند جارێک بە هۆکاری جیاواز داخراوە.