تێچووى سه‌ربازى ناوچه‌ى ئاسیا گه‌یشتووه‌ته‌ 515 ملیار دۆلار

هاوپه‌یمانى _ تاس

كۆمپانیایه‌كى بوارى سه‌ربازى ڕایگه‌یاند “تیچووى سه‌ربازى وڵاتانى ئاسیا و زه‌ریاى هێمن بۆ ئه‌مساڵ گه‌یشته‌ 515 ملیار دۆلار”.

 

له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ كۆنفراسى نێوده‌ڵه‌تى و پێشانگاى تایبه‌ت به‌ كه‌لوپه‌له‌ ئاوییه‌كان و چه‌كى سه‌ربازى (IMDEX Asia 2019) گرێدرا ئه‌و كۆمپانیایه‌ ڕایگه‌یاند “ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كه‌متره‌ له‌و ژمارانه‌ى ئه‌مریكاى باكور بۆ چه‌ك خه‌رجى كردووه‌، به‌ڵام زیاتره‌ له‌ ئه‌وروپا”.

 

زیاتر ووتى “دواى ده‌یان ساڵ، تیچووى به‌رگرى له‌ناوچه‌ى ئاسیا و زه‌ریاى هێمن بۆ یه‌كه‌مجاره‌ گه‌وره‌ترینه‌ له‌جیهان”.

 

ووتیشى “وڵاته‌كانى ناوچه‌كه‌ تێچووى زیاتریان ده‌وێت بۆ هێزى ده‌ریا كه‌ به‌ڕێژه‌ى %60 به‌رزبووته‌وه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 197 ملیار دۆلار”.