ترامپ لەگەڵ سەرۆكی چین كۆ دەبێتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، لە كۆتایی مانگی داهاتوودا لە وڵاتی یابان لەگەڵ (شی جینپین) سەرۆكی چین كۆدەبێتەوە.
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند “مانگی داهاتو لەگەڵ شی جینپین، سەرۆكی چین كۆدەبێتەوە”، ئەم كۆبونەوە دوای ئەوە دێت لەماوەی ڕابردوودا گفتوگۆو پەیوەدنیەكانی نێوان هەردوو وڵات لەبارەی بازرگانییەكانەوە بەرەو ئاڵۆزی رۆشتبوو.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردوە پەیوەندی باشیان لەگەڵ وڵاتی چین هەیە و پێكەوە هەماهەنگی دەكەن، ترەمپ باسی لەوەش كرد، بڕیارە لە كۆتایی مانگی حوزەیران كۆبونەی گروپ 20 كە لە یابان ئەنجامبدرێت، لەو كۆبونەوەیەدا بڕیارە لەگەڵ شی جینپین سەرۆكی چین كۆیبێتەوە.
لێدوانەكەیدا بۆ رۆژنامەنوسانی كۆشكی سپی ترەمپ وتیشی، “بڕوام وایە كۆبونەوەیەكی بەهەمدار دەبێت لەو كۆبونەوەیەدا شتێك روبدات”.

ئەم لێدوانەی ترامپ لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بڕی باج لەسەر كەلوپەلەكانی چین زیاد دەكات، ئیدارەی پەكین-یش لەوەڵامدا بڕیاری زیادگردنی باجی سەر هەناردەی سەوزەی بەستو گازی سروشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا، بەهۆیەوە پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەردوو وڵات بەرەو ئاڵۆزی زیاتر رۆشتن .