کوەیت لەناو خاکی عێرقدا بیرە نەوت لێدەدات

کوه‌یت لەناو خاکی عێراقدا دەستیان بە هەڵکەندنی بیری نەوت کردووە و لایەنی عێراقی هیشتا هیچ هەڵوێستێکی فەرمییان لەسەر ئەو بابەتە نیە.
ئەبولهێل ئەندامی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەلێدوانیکیدا بۆ پێگەی (ئەلمەعلوومە) ڕایگەیاندووە “کوه‌یت لەڕێگای هەڵکۆڵینی بیری لارەوە بەئاڕاستەی ناو خاکی عێراق خەریکی هەڵکۆڵینە ئەوەش ئەو راستییە پیشان دەدات کە ئەو نەوتەی لەئایندەدا دەردەهێنرێت نەوتی عێراقە نەک کوه‌یت”.
ناوبراو ئەوەشی خستۆتەڕوو “حکومەتی ناوەندی تا ئێستا لەئاست ئەوەدا بێدەنگی هەڵبژاردووە و هیچی نەگوتووە”.
هاوکات وتیشی لیژنەکەیان بەکارهینانی خاکی عێراق بۆ دەرهێنانی نەوت لەبەرژەوەندی کوه‌یت دەخاتە بەر باس و ڕێوشوێنی پێویستیش لەوبارەیەوە دەگرێتەبەر.