هاوپەیمانی و یەکێتی لە کەرکوک جەختیان لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکانیان کردەوە

وەفدێکی دەڤەری کەرکوکی هاوپەیمانیی نیشتمانی سەردانی مەڵبەندی یەکیتی کرد لەو شارە و جەختیان لە بەرەوپێسبردنی پەیوەندیەکانیان کردەوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئایاری ٢٠١٩ وەفدێکی هاوپەیمانیی نیشتمانی سەردانی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی یەکێتییان کرد لە کەرکوک.

 

وەفدەکەی هاوپەیمانی پێکهاتبوون لە هەریەک لە تارق تەھا کارگێڕی بەشی پەیوەندیەکانی دەڤەری کەرکووک و محمد سید کریم ئەندادمی ئەنجومەنی دەڤەر.

 

لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکانیان کردەوە و دۆخی شارەکەیان تاوتوکرد و پێکەوەژیانی ئاشتیانەیان دووپاتکردەوە.