خامنەئی : ئێران هەوڵی بەرپابوونی جەنگ نادات و ئەمریكاش جەنگی ناوێت

خامنەئی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران   رایگەیاند ” ئێران هەوڵی بەرپابوونی جەنگ نادات و ئەمریكاش جەنگی ناوێت، چونكە  هەردوولا دەزانین جەنگ  لە بەرژەوەندییماندا نییە.

عەلی خامنەئی لە لە كاتی  پێشوازیكردنی لە لێپرسراوان و پەرلەمانتار و چاكوانانی بواری سیاسی وڵاتەكەیدا تیشكی خستە سەر ناكۆكییەكانی نێوان تاران و واشنتۆن.

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وتیشی “ئەمە ململانێیە سەربازیی نییە ململانێیە ململانێی ئیرادەیە و و پێویست ناكات جەنگیشی لێبكەوێتەوە،  چونكە ئیرادەی ئێمە بەهێزە”.

سەرەڕای ئەوە عەلی خامنەئی  دانوستانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمریكا رەتكردەوە و رایگەیاند هەتا ئیدارەی ئەمریكا بەو شێوەیەی ئێستای رەفتار بكات، دانوستانی لەگەڵدا ناكەین.

دڵنیاییدانی خامنەئی لەهەڵنەگیرسانی جەنگ لەكاتێكدایە ویلایەتە یەكگرتووەكانیش كەشتی جەنگی و كەشتی فڕۆكەهەڵگر و فڕۆكەی ستراتیژی رەوانەی كەنداو كردووە، رۆژانە   هەریەك لە لێپرسراوانی ئەمریكا و ئێران لە رووی سەربازییەوە لێدوانی  هەڕەشە ئامێز دژی یەك دەدەن .