ئەمرۆ سەرۆك وەزیرانى عێراق سەردانی توركیا دەكات

بریارە ئەمرۆ عادل عبدالمهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بكات ، لەبارەی چەند پرسێكی سیاسی و ئەمنی و ئابووری  لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی ئەو وڵاتەدا كۆ ببێتەوە.
نووسینگەی پەیوەندییەكانی سەرۆك كۆماری توركیا لە بەیاننامەیەكدا بڵاوكردووە” ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئەنقەرە دەكات و سەردانەكەشی لەسەرداوای فەرمی رەجەب تەیب ئەردوگانیسەرۆك كۆماری توركیا بووە”
لەو بەو بەیاننامەی سەرۆكایەتی توركیادا هاتووە كۆبونەوەی عادل عبدالمهدی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا بۆ گفتۆگۆكردنه سەبارەت بە نەحشە رێگای روبەڕوبونەوەی تیرۆر و دوبارە بنیاتنانەوەی عێراق، هەروەها گەشەپێدان و فراوانكردنی پەیوەندیە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
نووسینگەی سەرۆكایەت توركیا ئاماژەی بەوەداوە، پێدەچێت لەكاتی سەردانەكەدا خودی سەرۆك كۆماری توركیا پێشوازی لە عادل عبدالمهدی بكات و لەدوای كۆبونەوەیەكی دووقۆڵی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی ببەستن.