ئەمریکا پێدانی ڤیزەی ڕاگرتو داوادەکات هاوڵاتیەکانی عێراق جێبهێڵن

 

 ئەمریكا لە دوای هەنگاوی خستنەحاڵەتی ئامادەباشی سوپاكەی لە عیراق، داوا دەكات بەشێك لە كارمەندەكانی عیراق جێبهێڵن.

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ڕایگەیاند پێویستە ئەو كارمەندانەی كاری زۆر گرینگیان نییە بە زووترین كات عیراق بەجێبهێڵن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوان توانایان سنووردارە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییە ئەمریكاییەكان لە عیراق.

هاوكات ڕایگەیاند، بە شێوەیەكی كاتی پێدانی ڤیزەیان لە باڵوێزخانە و كونسوڵخانەكانی ئەمریكا لە عیراق ڕاگرت.
شەوی ڕابردوو فەرماندەیی نێوەندی سوپای ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست  ئاشكرایكرد مەترسی هێرشی كتوپڕ و چاوەڕواننەكراو هەیە بۆ سەر هێزەكانیان لە عیراقدا.

ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاڵۆزی و هەڕەشەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران پەرەیان سەندوەو هەردو وڵات ئامادەکاری خۆیان بۆ هەر دۆخێک دەستپێکردوە.