وەفدێکی هاوپەیمانی و زەحمەتکێشان کوبونەوە

ئەمڕۆ ١٥ ئایار وەفدێکی دەڤەری هەولیری هاوپەیمانی سەردانی حزبی زەحمەتکێشانیان کردو لە دانیشتنەکەدا گفتو گۆکرا لەسەر پەیوەندییەکانی هەردوولاو بارودۆخی  کوردستان و ناوچەکە.

وەفدەکەی  دەڤەری هەولێری هاوپەیمانی  پێکهاتبوون لە دکتۆر ئاشتی ستار ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و کارکێڕی دەڤەری هەولێر و عمر عزیز ئاغوک یاریدەدەری کارکێڕ و چرۆ اسماعیل بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەڤەر و هیجران عباس بەرپرسی بازنەی ناوەندی هەولێر.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لاو بە گرنگییەوە باسکرا لە بارودۆخی کوردستان ودواین پێشهاتەکانی ئەمڕۆ.

وەفدەکا لەلایەن بەرێزان بێکەس قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی  هاوڕێ سۆما ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی  هاوکار حسن و هاوڕێ جەعفر هاشم ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیەکان پێشوازی گەرمیان لێ کرا..

کۆبونەوەکە لە دریژەی ئەو چالاکی و کۆبونەوانەیە کە دەڤەری هەولێری هاوپەیمانی لە ماوەی ڕابردودا ئەنجامی داوە.