ئەڵمانیاو ئەمریكا مەشق و راهێنانەكانیان بە هێزە كوردی و عێراقییەكان راگرت

وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا، مه‌شق و راهێنانییان به‌ هێزه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵپه‌سارد.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ جموجۆڵه‌كانییان له‌ عێراق سنووردار كردووه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌ش مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییان له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌ڵپه‌ساردووه‌.
جه‌بار یاوه‌ر راشیگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی، ئه‌ركه‌كانیان له‌ راهێنان به‌ سوپا هه‌ڵپه‌ساردووه‌.