دۆناڵد ترامپ: باری نائاسایی لەسەرانسەری ئەمریكا ڕاگەیاند

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی ( روسیاالیوم)  بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە سەرۆكی ئەمریكا   فەرمانی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لەسەرانسەری وڵاتدا واژوو كردووە، ئەمەش بۆ ریگریكردن و پاراستنی تۆڕەكانی پەیوەندیكردن  لەكاری سیخوڕی بووە لەو وڵاته دا.

ترامپ ئەم یڕیارەی بە بڕیارێكی نیشتمانی و زانی بەپێی بڕیارەكەش كۆمپانیا ئەمریكیەكان نابێت بەهیچ جۆرێك  ئامێرەكانی پەیوەندیكردنی كۆمپانیا چینیەكان بەتایبەت (هواوی) بەكار بهَینن ، چونكە مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی دروست دەكەن.

لای خۆیەوە ( ویلبور روس)  وەزیری بازرگانی ئەمریكا رایگەیاند”  بەپێی یاسا  كارپێكراوەكانی ئەمریكا لەكاتی بوونی مەترسی لەسەر ئاسایشی وڵات  رێگە بەسەرۆك دەدرێت دەستوەربداتە كاروباری ئیداری و بازرگانی.

وەزیری بازرگانی ئەمریكا روونی كردەوە” ئەو بڕیارەی ترامپ بەئامانجی پاراستنی هاوردەی ئەمریكیە لە لەو مەترسیانەی لەسەر تەكنۆلۆجیای زانیارییەكان و  ئامێرەكانی پەیوەندی و خزمەتگوزارییە نیشتمانییەكان دروست دەبێت.

لەماوەی رابردوودا میدیاییەكانی ئەمریكا بەبێ ئاماژەدان و ناوبردنی هیچ كۆمپانیایەك رایانگەیاندبوو و چەند كۆمپانیایەكی پەیوەندی كە گومانی سیخوری كردنیان لێ دەكرێت خراونەتە ژێر لێكۆڵینەوە .

بەپرسانی ئەمریكی ئاماژەیان بەوە كردبوو كە كۆمپانیای ( هوای) چینی مەترسی هەیە لەسەر كەرتی پەیوەندییەكانی ئەمریكا ، بەهۆی بوونی گومانی سیخوڕی لەسەر ئەو ئامیرانە داوایانكرد كە نەوەی نوێی ئەمریكا ئەو بەرهەمە بەكار نەهێنرێت.

واشنتن پێی وایە كە ئامێرەكانی ( هواوی) بۆ سیخوریكردن لەلایەن چینەوە بۆ سەر ئەمریكا بەكاردەهێنرێن بۆ ئەو مەبەستەش باری نائاسایی لەسەرانسەری وڵات ڕاكەیان،  لای خۆشیەوە كۆمپانیای ( هوای) سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە.