ئیمارات داوا لە ئێران دەکات واقعیانە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکات

ئەنوەر قەرقاش وەزیری دەرەوەی ئیماڕات  جەختی لەوە کردەوە وڵاتەکەی پابەندە بە کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەی کەنداودا دوای ئەوەی چوار لە کەشتیە بازرگانییەکانی ڕووبەڕووی کردەوەی تێکدەرانە بوونەوە، ئەمەش لەنێوەندی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتندا.
فڕانس پرێس لە زاری قەرقاش بڵاوی کردۆتەوە “ئێمە پابەندین بە کەمکردنەوەی گرژییەکان و ئاشتی و ئارامییەوە، پێویستە ئاگادار بین و تۆمەت نەبەخشینەوە، وە هەمیشە داوای دان بەخۆداگرتنمان کردووە و هەرواش دەمێنینەوە.”
قوەقاش رایگەیاندووە “ئەم ڕەوشەی ئێستا ناوچەکەی تێکەوتووە بەهۆی هەڵسوکەوتەکانی ئێرانەوەیە، ئەم هەڵسوکەوتانە بووە هۆی خراپبوونی ڕەوشەکە وە داوا لە ئێران دەکەم  سیاسەتەکانی بگۆڕێت”.
وتیشی ” لە بەرژەوەندیی ئێمەیە ئێران ببینین وەکو دەوڵەتێکی ئاسایی هەڵسوکەوت بکات. هەروەها لە بەرژەوەندیی ئێرانیشە درک بەوە بکات کە نیگەرانییەکی زۆر هەیە سەبارەت بە سیاسەتەکانی و دەبێت واقعیانە مامەڵەی لەگەڵدا ب