گەورە لێپرسراوێكى بەریتانیا لەسەر گەندەڵیەكى بچوك لەكارەكەی دور خرایەوە

دەریاوانی شاهانەو فەرماندەی كەشتی شاژنی بەریتانیا  لەسەر گەندەڵیەكی بچوك لەكارەكەی دور خرایەوە.

دوای ئەوەی دەركەوت ئۆتۆمبێلی كارەكەی بۆ مەبەستی تایبەت بەكار هێناوە (كاپتن نیك كۆك برێست)   فەرماندەی گەورەترین كەشتی جەنگی بەریتانیا ، كە لەهەمان كاتدا فەرماندەی كەشتی شاژنە( ئیلیزابیس) شاژنی بەریتانیایە لەكارەكەی دورخرایەوە.

هەرچەندە ئەو فەرماندەیە لەسەر گیرفانی خۆی خەرجی بەنزینی ئۆتۆمبێلەكەی دابین كردبوو، بەڵام بەهۆی یاسای قەدەغەكردنی بەكارهبَنانی ئۆتۆمبێلی گشتی بۆ كاری تایبەت سزادراو لەكارەكەی دورخرایەوە.

كاپتن نیك كۆك برێست لەساڵى 1990 چووەتە ریزی دەریاوانی بەریتانیا و بەشداری لە چەندین ئەركی سەربازی و دەریایی وڵاتەكەیدا كردووە یەكێك بووە لە باشترین ئەفسەرانی دەریاوانی ئەو وڵاتە.