ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چەند تەوەرێکەوە کۆدەبێتەوە، بەڵام پرسی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان لە کارنامەی کۆبونەوەکەدا نیە.

بەپێی کارنامەی کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا لە بارەی شەش پرسەوە گفتوگۆ دەکرێت، کە گرنگترینیان پرسی دەستدرێژی هێزە ئەمریکیەکانە بۆ سەر هێزە عێراقییەکان لە چەند ناوچەیەک.

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت کە هێزی ئەمریکی دەستدرێژی کردوەتە سەر هێزە عێراقییەکان لە هەندێک شوێندا، ئەمەش ناڕەزایەتی لێکەوتوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات لەسەر بەشە خۆراکی هاوڵاتیان و جیاکردنەوەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگە لە یەکتری، هاوکات کارەبا و ژینگەی بەسرە و چەند بابەتێکی دیکەش گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.