پارتی كرێكاران لە هەڵبژاردنەكان شكستی هێنا

هاوپەیمانی – ئوسترالیا

پەرلەمانی ئوستڕاڵیا هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجامداو ئەنجامە سەرەتاییەکانیانیش ئاماژە بە شكستی پارتی كرێكاران دەكەن.

میدیا فەڕمییەکانی ئوسترالیا ڕایانگەياند” بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان پارتی لیبڕاڵەکان زۆرترین کورسی بەدەست هێناوە كە دەگاتە ۷٤ کورسی لەدوای ئەویش پارتی کرێکاران ٦٦ کورسی  پارتەكانی تر و كۆتاكاكانیش  ٦ کورسییان بەدەست هێناوە.

لە کۆنگرە یە کی ڕۆژنامەوانیدا (ئیدی بیڵ شۆرتن) سەرۆكی پارتی كرێكارانی ئوسترالیا ڕایگەیاند”  “هەرچەندە دڵگرانین بەئەنجامەكان، بەڵام دەبێ ئەنجامەكان پەسەند بکەین، وەك پارتی کرێکاران هەڵبژارنەكەمان دۆڕاندو لێرەوە وازهێنانی خۆم لەسەرۆکایەتی پارتی کرێکاران ڕادە گەیەنم و پێرۆزبایی لە (سکۆت مۆرەسن) سەرۆكی نوێی پارتەكەدەکە م ”

پەرلەمانی ئوستڕاڵیا لە ١٥٠ کورسی پێکدێت، براوەی یەکەم پێویستە لە ٧٥ کورسی کەمترنەبێت، بۆیە هیچ کام لەپارتەکان بەبراوەی یەکەم هەژمارناکرێن.